پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ بالیۆزی چین تەئکید لە پتەوکردنی پەیوەندییە بانکیەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەکاتەوە

ئابوری
  • 2-01-2023, 13:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"مستەفا غالب موخیف"  پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ،تەئکیدی کردەوە کە بانکی ناوەندی کراوەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بانکییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا  کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "موستەفا غالب موخیف" پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی پێشوازیکرد لە "تسوی وی " باڵیۆزی کۆماری گەلی چین لە عێراق.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لایەنەکانی هاوکاری دوو قۆڵی نێوان بەغدا و پەکین خرایە روو و ئاسانکاریکردن بۆ جوڵەی مامەڵە بانکییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا. 
    بەپێی بەیاننامەکە "موخیف" دووپاتی کردەوە،کە بانکی ناوەندی عێراق کراوەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بانکییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی کەرتی بانکی عێراق بکات.