وەزیری ناوخۆ فەرمان دەدات بە لێنەپێچینەوەلە سەرپێچی شۆفێران بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە

ئەمنی
  • 31-12-2022, 15:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دا بەوەی کە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ شۆفێراندا نەکرێت.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شمەری مەفرەزەکانی هاتوچۆی لەشاری بەغدا ڕاسپاردووە کە لێکۆڵینەوەلەگەڵ شۆفێراندا نەکەن بەڵکو تەنها ئامۆژگاریان بکەن و ڕانماییان بکەن لەیادی سەری ساڵدا.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری ناوخۆ فەرمانی بەوەش داوە کە سەرجەم ئۆتۆمبێلە دەست بەسەرداگیراوەکان ئازادبکرێن تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە نەبێت کە لەسەر تاوان گیراون ئەویش بەسەرپەرشتی
    بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆو بەڕێوەبەرانی گشتی هاتووچۆی پارێزگاکان.