ئەحمەد ئەلموسەوی: ئامادەبوونی عەرەبی و نێودەوڵەتی لەبەرزترین ئاست لە كەنداو (25)

وەرزش
  • 31-12-2022, 13:26
  • +A -A

    بەسڕە - INA- حسێن عەمار
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پاڵەوانێتی 25ی كەنداو و ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەحمەد ئەلموسەوی دووپاتی كردەوە كە بانگهێشتی ئاستی باڵا هەیە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی 25ی كەنداو كە لە شەشەی مانگی 1ی داهاتوو دەستپێدەكات.
    ئەلموسەوی لە راگەیاندراوێكی تایبەتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند : ئەمڕۆ شەممە بانگهێشتنامەیەكی گرنگ هەیە كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە ئاراستەی سەرۆكی دەوڵەتان و سەرۆكوەزیرانی ئەنجوومەنی هاوكاری كەنداو و یەمەن كراوە،جگە لە بوونی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە ناوخۆی عێراق و باڵیۆزی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو و یەمەن، لە كەنداوی (25) ئامادە دەبن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بانگهێشتنامە هەیە كە ئاراستەی بەرپرسانی وەرزشی جیهان كراوە لەسەر ئاستی فیدراسیۆنی عەرەبی، فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی، فیدراسیۆنی ئاسیا و ئەوروپا.