وەزیری کار فەرمان دەدات بە بەخشینی قەرز بۆ پڕۆژەی ڕاستەقینە

ئابوری
  • 27-12-2022, 20:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی احمد ئەسەدی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دا بەوەی کەپێوێستە قەرز بە پڕۆژەگەلی ڕاستەقینە بدرێت کە سوودی ئابووری بگەیەنن.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەسەدی لەمیانەی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پڕۆژەی بچووک وتی کە 
    قەرزی بچووک بۆئەوەیە کە کار بۆ بێکاران بڕەخسێنێت و پڕۆژەی بەسوودی پێ ئەنجام بدرێت، وتیشی کە وەزارەت ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بەدەستهێناوە بۆ زیادکردنی سەرمایەی قەرزبەخشین ولەچاوەڕوانی ئەوەدایە کە کەڕێکارەکانی یاساڕێژی و جێبەجێکردن بگیرێتەبەر.
    ئەسەدی ڕوونیشی کردەوە کە زۆر پڕۆژەی سەرکەوتوو هەن کە پێویستە لەڕووی ڕاگەیاندنەوە ڕەواجیان بدرێتێ بۆ ئەوەی پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتی بکرێت دەربارەی ئەوپڕۆژانە.
    هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە 34 مین بەشی قەرزی بچووک گفتوگۆی لەسەرکراوە، ئاماژەش کرا بەوەی کە ڕەزامەندی دەربڕدرا لەسەر بەخشینی 20 قەرزبۆ پڕۆگرامی خێزانی بەرهەمهێن بۆ ئافرەتانی لادێ، هەروەها هەڵاوێرکردنی هەندێک حاڵەت لە مەرجەکان ئەویش لەبەر تۆمارنەکردنی لە ڕووننامەکانی کارکردن وڕاهێنانی پیشەیی کەژمارەیان دەگاتە 200 قەرز.