لیوا ڕەسول : سودانی فەرمانی دەرکردووە بە پاراستنی هێڵی زیرۆی سنووری عێڕاق

ئەمنی
  • 27-12-2022, 13:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی لیوا یەحیا ڕەسول ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وەزیری بەرگری سابت محمد سعید پابەندبوونی بە سیستەمی جێگۆڕکێ دووپاتکردەوە.
    لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیشدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی مانگی پێشوو چەندین بۆنەی بەخۆوەبینی ، ڕوونیشی کردەوەکە یادی دامەزراندنی سوپای عێڕاق و کردنەوەی پاڵەوانێتی کەنداوی 25 لەیەک ڕۆژدابەڕێوەدەبرێن.
    هەروەها ڕەسول بەخێرهاتنی سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و کەنداوکرد کەبەشداری لە پاڵەوانێتیەکە دەکەن.
    لەلایەکی دیکەوە وەزیری بەرگری جەختی لە پەیڕەوکردنی سیستەمی جێگۆڕکێ کردەوە.
    هەروەها وتی کە فەرماندەی گشتی لەکۆبوونەوەی ئەمنی وەزاریدا فەرمانیداوە بە پاراستنی هێڵی سفری سنوورەکانی عێڕاق لەنێوان عێڕاق وسوریاو ئێران و وتیشی هیوادارین کە پەرلەمان دارایی پێویست بۆ وەزارەتی بەرگری دابین بکات بۆ بەهێزکردنی سوپا ، ئاماژەشی بەوەکرد کە سەردانمان بۆ بەسڕە بەمەبەستی شارەزابوون بوو لەڕەوشی ئامادەکاریەکانی پارێزگاکە بۆ پاڵەوانێتی کەنداو 25 ، کەپەیامێکە بۆ هەمووان بەوەی کەعێڕاق هەموو یەک دەستن و بەیەک هیممەت کاردەکەن.