وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند کە جەماوەری پاڵەوانێتی کەنداو 25 بێبەرامبەر دەگەیەنێتە یاریگەکان

وەرزش
  • 27-12-2022, 11:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA محمد تاڵبی
    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بێبەرامبەر جەماوەری پاڵەوانێتی کەنداوی 25 کەلەشاری بەسڕە بەڕێوەدەچێت دەگەیەنێتە یاریگەکان.
    بریکاری وەزارەتی گواستنەوە بۆ کاروباری هونەری تاڵب بایش بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دوو پڕۆسە ئەنجام دەدرێت بۆ گواستنەوەی خەڵکی بۆ یاریگەکان، کەیەکێکیان لەناو شارەکەوە دەستپێدەکات کەبێبەرامبەرە و ئەوی دیکەش لە پارێزگاکانەوە دەست پێدەکات کە بێبەرامبەر نیە بەڵام داشکانی بۆدەکرێت.
    وتیشی نزیکەی 50 پاسی گواستنەوە دابینکراوە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان؟بۆیاریگەکان.
    هەروەها وتیشی کە سێ شەمەندەفەر ئامادەکراون بۆگواستنەوەی هاووڵاتیان کە بەسەرجەم پارێزگاکاندا تێدەپەڕن لەسەر هێڵی بەغدا- بەسڕە و بەپێچەوانەشەوە.