یەکێتی بانکەکانی عێڕاق : حکومەت چەند هەنگاوێکی پەیڕەوکردووە بۆ ڕاگرتنی نرخی دۆلار

ئابوری
  • 27-12-2022, 11:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    یەکێتی بانکەکانی عێڕاق ڕایگەیاند کە چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ دانانی سنوورێک بۆبەرزبوونەوەی دۆلار.
    بەیاننامەی یەکێتی بانکەکان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی چاودێری
    ڕەوشی بەرزبوونەوەی دۆلار دەکات و جەختیشی لەوەکردەوەکە هۆکاری بەرزبوونەوەکە لە گۆڕینی دەروازەی خەرجکردنی دۆلارلەبانکی ناوەندیەوە سەریهەڵداوە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکردکە حکومەتی عێڕاقی چەند ڕێکارکی گرتووەتەبەر کە پەیوەستە بە شێوازی وەرگرتنی پسولەی گومرکی و پسولەی باجوەرگرتن لە دەروازەسنووریەکان بۆئەوەی بازرگانەکان ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بانکەکاندا بکەن.
    هەروەها یەکێتی بانکەکان پشتیوانی لەسەرجەم ڕێکارەکانی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی دۆلار دەکات لەلایەن حکومەتەوە، بەیاننامەکە ئەوەشی ڕوونکردەوەکە پێویستە ڕاگەیاندن ڕۆڵ بگێڕێت لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەمبارەیەوە و تەنها هەواڵە ڕاستەکان بڵاوبکەنەوە کە متمانەیی بەدراوی عێڕاقی پتەودەکەن.