یارڵڵا ڕێنمایی بۆ هێزە ئەمنییەکانی سەلاحددین دەردەکات

ئەمنی
  • 26-12-2022, 12:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لیوا " عەبدولئەمیر یاروڵڵا،سەرۆک ئەرکانی سوپا،چەند ڕێنماییەکی بۆ هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین دەرکرد.
     لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا ،کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تێیدا هاتووە"لیوا عەبدولئەمیر یاروڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، بەدواداچونی بۆ کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین کرد و لێکۆڵینەوەی مەیدانی سەبارەت بە دوایین ئامادەکارییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوەختە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان و ڕاگرتنی تیرۆریستان کرد . 
    بەپێی بەیاننامەکە "یەراڵڵا " جەختی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هەواڵگری ئەمنی کردۆتەوەو ئاشکراشیکرد لەدژی حەشارگەکانی تیرۆریستان و نەدانی هیچ دەرفەتێک بە پاشماوە شکستخواردووەکانیان و هەر کارێکی تیرۆریستی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان بکات، رێنمایی ئاڕاستەی "سەرکردە سەربازییەکان دەکات کە لە مەیدانەکەدا لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا ئامادەبن.