هێزی ئاسمانی عێراق لەهێرشی ئاسمانیدا لە تەلەعفەر 5 تیرۆریست دەكوژێت

ئەمنی
  • 21-12-2022, 16:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەمرۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا لە قەزای تەلەعفەر 5 تیرۆریست كوژران.
    لیوا ڕەسول لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر راسپاردنەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەپێی زانیاری ورد لەلایەن پاڵەوانەكانی دەزگای دژە تیرۆرەوە، فڕۆكەی ئاسمانی سوپا لە قەزای تەلەعفەر لە ناو چیای شێخ ئیبراهیمدا گورزێكی ئاسمانیان ئەنجامدا.
    ئاشكراشیكرد: بەپێی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت، ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی كوژرانی (5) تیرۆریست كە یەكێكیان بەرپرسێكی چەتەكانی داعش بووە.
    رونیشیكردەوە: دەزگای دژە تیرۆر بەڵێن دەدات بە گەلەكەمان كە بەردەوام بن لە ئۆپەراسیۆن دژی ئەندامانی چەتە ترسنۆكەكانی داعش لە هەر شوێنێك بن.