سەرۆک ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنە شاری کەرکوک

ئەمنی
  • 19-12-2022, 11:40
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،فەرقی یەکەم"عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا"سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەریق روکن"قەیس خەلەف محەممەدی"جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،گەیشتنە پارێزگای کەرکوک.
    لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە"ئامانجی وەفدەکە بۆ مەبەستی زانین و لێکۆڵینەوەیە لە دواین پێشهات و بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە و پەلامارە تیرۆریستیانەی کە هێزە ئەمنیەکانی کردۆتە ئامانج .
    دوێنێ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق"فەرمانی  پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کرد ،لە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی شاری کەرکووک.