وتەبێژی فەرماندەی گشتیی كەركووك: لە كاتی بۆسەیەكدا لە قەزای ڕیاز لە كەركوك تیرۆریستێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو

ئەمنی
  • 18-12-2022, 19:11
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ كوژرانی تیرۆریستێك و برینداربوونی تیرۆریستێكی دیكەی لە كاتی بۆسەیەكدا لە قەزای ڕیازی شاری كەركوك ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕەسووڵ ڕایگەیاندووە : پاڵەوانەكانی پۆلیسی فیدراڵی توانیان تیرۆریستێك بكوژن و كەسێكی دیكەش بریندار بكەن لە بۆسەیەكی توندی لیوای 2ی ئالی فیرقەی دووەم لە گوندی عەلی ئەلسوڵتان لە قەزای ڕیازی شاری كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەكانی هەواڵگری ئەنجامدراوە كە چاودێری جوڵەی یەكێك لە تیرۆریستانەكانیان كردووە كە تا ئێستاش بەدوایدا دەگەڕێن.