دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە دیالە

ئەمنی
  • 18-12-2022, 13:18
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی بەگوێرەی مادەی چوارەمی تیرۆر لە دیالە ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : هێزێك لە هەواڵگری لیوای 23ی هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیویانە تۆمەتبارێك دەستگیربكەن، بەپێی مادەی 4، لە تیرۆر بە ناوی (ق.ك.ع) . لە بازگەی ئەلشوهانی لە پارێزگای دیالە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە دوای بەدواداچوونی تۆمەتبارەكە لەلایەن هەواڵگریی حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشكرد : دەست بەسەر چەك و كەرەستەی جۆراوجۆردا گیراوە كە لەبەردەستی تۆمەتبارەكاندا بووە.