وەزارەتی پیشەسازی عێراق هەوڵەکانی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئاشکرا دەکات

ئابوری
  • 17-12-2022, 20:25
  • +A -A

    بەغداد/INA
     ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، هەوڵەکانی خۆی لە بواری بەرهەمهێنان و دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئاشکراکرد، هاوکات خستنە رووت بە نرخێکی کەم لە ئایندەیەکی نزیکدا پشتڕاستکردەوە،ڕوونیشیکردۆتەوە کە ئۆتۆمبێلەکە بە سووتەمەنیش کاردەکات .
    بەێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"وەزارەت لەم قۆناغەی ئێستادا تیشک دەخاتە سەر کۆکردنەوەی سەرجەم ئۆتۆمبێل و کەرەستە و میکانیزمە تایبەتمەندەکان، و دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، دەکرێت بچێتە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلی عێراقی، بەو پێیەی بابەتەکە مەحاڵ نییە، بەڵام جێبەجێکردنی قورسە، چونکە ئەو بابەتە پێویستی بە پاڵپشتی دەوڵەت هەیە، بە تەرخانکردنی بودجەیەکی زۆر، و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی تایبەتمەند لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل، وەک کۆمپانیاکانی دیزاینی ئیتاڵی و پێشەنگ لەم بوارەدا.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پێویستی بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندە نێودەوڵەتییەکان هەیە لە دروستکردنی ئەو پێکهاتانەی کە دەی دەن بە پرۆسەی بەرهەمهێنان، وەک چۆن لە هەموو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ئۆتۆمبێلدا هەیە. 
     ئاشکراشیکردوە کە "وەزارەت دەتوانێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا، وەک هەنگاوی یەکەم، بچێتە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی عێراقی بە نرخێکی کەم، بەو پێیەی پێویستی بە بودجەیەکی گەورە نییە بە بەراورد بە ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی، و ئەویش بە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان ، بەو پێیەی لەم حاڵەتەدا بە پێشەنگێکی عێراقی دادەنرێت چونکە لە ئێستادا جیهان بەرەو پشت بەستن بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەڕوات بەهۆی کەمی تێچوونەکانیان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی و پاراستنی ژینگە.