دەستگیركردنی تۆڕێكی گەورەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە بەغدا

ئەمنی
  • 15-12-2022, 13:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی تۆڕێكی گەورەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی بەغدای ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگرییان پێگەیشتووە كە تیایدا هاتووە باندێكی تایبەتمەند لە بازرگانیكردن و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت هەیە و بە یەكێك لە سەرەكییەكانی دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دادەنرێت باندەكان لە پرۆسەی دابەشكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای بەغدا، و دوای پچڕانی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوامی جموجۆڵەكانی باندەكە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو شوێنی ئەوان دیاریكرا و ڕەزامەندی دادوەری وەرگیرا، وەك مەفرەزەكانی بەغدا وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایشی مەیدانی، بە هاوبەش لەگەڵ فیرقەی یەك – پۆلیسی فیدراڵی، توانیان هەڵیانكوتایە سەر ئامانجەكان و دوای پێكدادان لەگەڵیان لە كاتی هەڵكوتەكدا سێ تۆمەتبار لە تۆڕەكە دەستگیر بكەن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "تۆمەتباران تەقەیان كردووە و نارنجۆكیان لە هێزی جێبەجێكردنی ئەركەكە كردووە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "رێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كران".