بەرگری شەهیدبوونی 3 سەربازی لە تەقینەوەی بۆمبێكدا لە باكوری بەغدا راگەیاند كە فەرماندەیەكی فەوجی تێدایە

ئەمنی
  • 14-12-2022, 18:50
  • +A -A

    بەغداد - INA

    ڕۆژی چوارشەممەوە وەزارەتی بەرگری بەرگری شەهیدبوونی 3 سەربازی لە تەقینەوەی بۆمبێكدا لە باكوری بەغدا راگەیاند كە فەرماندەیەكی فەوجی تێدایە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پرسەی شەهیدی قارەمان موقەدەم مستەفا زیا ئەلمەشهەدانی، فەرماندەی فەوجی یەكەمی لیوای پەنجا و نۆیەمی پیادەی فیرقەی شەشەم، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی كانوونی یەكەمی 2022 لەگەڵ شەهید حسێن محەمەد ڕەحمان و شەهید عەلی خزەیر كازم رادەگەیەنین.
    ئاشكراشیكرد: شەهیدبوونەكان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بوو لە كاتی ئەنجامدانی ئەركی پیرۆزی خۆیان لە ناوچەی تارمیە لە باكوری بەغدا.
    تەئكیدیشیكردەوە: بەشوێن تاوانبارانی تیرۆریستیدا دەكەوێت و تۆڵە لەشەهیدەكان دەكەنەوە.