هێزە هاوبەشەكان لە كەركوك داعشێك دەستگیردەكەن

ئەمنی
  • 14-12-2022, 13:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی داعشێكیان لە كەركوك ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەشی سوپا و لیوای 61ی حەشدی شەعبی توانیان چەتەیەكی داعش لە سنوری قەزای حەویجەی باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای كەركوك دەستگیر بكەن.
    ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی ئەو ئەندامەی داعش بە پێی فەرمانی دادوەری بووە و دوای بەدواداچوونی چەند ڕۆژێك ئەنجام دراوە.
    وتیشی: بەپێی رێكاری پێویست ڕادەستی هێزە ئەمنییەكان كراوە.