راگەیاندنی ئەمنی: 4 تیرۆریست بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی لە دیالە کوژران

ئەمنی
  • 12-12-2022, 19:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کوژرانی ٤ تیرۆریستی لە دیالە ڕاگەیاند.
     شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ، تیایدا هاتووە"هێزی ئاسمانی،بە فڕۆکەی (ئێف-16) کۆشکێکی تیرۆرستانی تێکشکاندووە کە 4 ئەندامی چەتە تیرۆریستییەکانی داعشی تێدابووە،لە ناحیەی قەرەتەپە لەناوچەی نارین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"ئەم هێرشە لە چوار چێوەی پلانە ئەمنییە ئامادەکراوەکانە، بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازییەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.