ئاسایشی نیشتیمانی دەستی بەسەر (235) هەزار لیتر لە نەوتی قاچاغ لە ژمارەیەک پارێزگادا گرت

ئەمنی
  • 12-12-2022, 14:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستبەسەرداگرتنی چەند کۆشکێکی قاچاخی نەوتی لە 5 پارێزگا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە " 235" هەزار لیتر نەوتی قاچاغ، دەستی بەسەردا گیراوە.
     لە بەیاننامەیەکی شانەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "یەکەیەک لە هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە دەست بەسەر چەند کۆشکێکی قاچاخی نەوت لە چەند پارێزگایەکدا بگرن، لەمیانی ئەو هەڵمەتانەشدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەپێی فەرمانی دادوەرییەکان ئەنجامدراون، هێزەکان لە پارێزگاکانی دیوانیە، بەغدا، دیالە، بەسرا و کەرکوک توانیان دەست بەسەر (13) ئۆتۆمبێل و (13) تانکیدا بگرن،ئەوە جگە لە (32) بەرمیل، کە "235"هەزار لیتر نەوتی تێدابووە، کە مەبەست لێی قاچاخ چیێتیبوە، جگە لە (48) بوتڵی غازی بەتاڵ.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"کەل و پەلە دەست بەسەردا گیراوەکان، گواستراونەتەوە بۆ شوێنی پەیوەندیدار بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.