بانکی ناوەندی ئەو بڕە پارەیەی کە مایەوە لە سندوقی قەرەبووکردنەوەی کوێت وەردەگرێتەوە

ئابوری
  • 12-12-2022, 12:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند " کە ئەو بڕە پارەیەی کە ماوەتەوە لە سندوقی قەرەبووکردنەوەی کوێت وەرگرتووە.
     لە بەیاننامەیەکی بانکی ناوەندی عێراقدا، کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"بانکەکە ئەو بڕە پارەیەی کە لە سندوقی قەرەبووکردنەوەدا ماوەتەوە،بە بڕی (7,946,316) دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە،دوای ئەوەی قەرەبووی تەواوەتی بە دەوڵەتی کوێت داوە.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە" کە ئەو بڕە پارەیە دوای وردبینیکردنی حیسابەکان گەڕێنرایەوە و بەپێی بڕیاری ژمارە (٢٦٢١)ی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ساڵی (٢٠٢٢) تایبەت بە کۆتاییهێنان بە دۆسیەی قەرەبووکردنەوە کە لە ئەنجامی لەشکرکێشی ڕژێمی پێشووی عێراق بۆ ناو دەوڵەتی کوێت دروستبو بوو . 
     جێگای وەبیرهێنانەوەیە ، کە عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرای کرد ، کۆتایی بە هەموو ڕێککەوتنە بانکییە پێویستەکانی لەگەڵ بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا هێنا بۆ ڕاگرتنی لێبڕینی ئۆتۆماتیکی قەرەبووی کوێت لە داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق، دوای ئەوەی بڕی تەواوی ئەو بڕە پارەیەی کە وەک قەرەبوو مابوو عێراق دایەوە .