شانەی ڕاگەیاندنی کوژرانی ٦ تیرۆریستی لە نێویاندا دوو خۆکوژی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 10-12-2022, 16:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کوژرانی ٦ تیرۆریستی لە نێویاندا دوو خۆکوژی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
     شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "بە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە، و لە ڕێگەی کاری هاوبەشی جوامێرانەی فەوجەکەی دوو، لیوای ٩١ی سوپای عێراق، لە پارێزگای سەڵاح الدین کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی، و بە هاوکاری حەشدی عەشایەری، توانیان ٦ تیرۆریست بکوژن لە نێویاندا دوو خۆکوژ هەبوون دوای گەمارۆدانیان و دەستبەسەرداگرتنی چەک و کەرەستەکانیان، و قوربانییەکان یەک شەهید بوو لە شوانەکان لە ناوچەی تەل باج لە لە پارێزگای پارێزگاری سەڵاح الدین”.