حەشدی شەعبی پێنج چەكداری داعشی لە باشووری موسڵ كوشت

ئەمنی
  • 10-12-2022, 14:13
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هێزێكی فەوجەی 51، لیوای 58ی هێزەكانی حشدی شەعبی پێنج ئەندامی داعشیان كوشت كە مەفرەزەیەكی تیرۆریستییان لە كەرتی تلول ئەلباج لە باشووری موسڵ پێكهێنابوو.
    راگەیاندراوەكەی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئەو هێزەی كە پێشتر باسمان كرد بەدوای مەفرەزەی داعشدا كەوتووە و توانیویەتی هەموویان بكوژێت.