لە بابل 19 داواكراو دەستگیركران

  • 7-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بابل – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە 19 داواكراویان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر كردووە. لای خۆیەوە عەقید عادل عەناوی حسێنی وتەبێژی پۆلیسی بابل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: "هێزەكانی پۆلیسی بابل لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا (19) داواكراویان بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەو پارێزگایە دەستگیر كردووە". وتیشی "دەستگیركراوان گوازراونەتەوە بۆ سەنتەرەكانی دەستبەسەركردن بەمەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان و رەوانەكردنیان بۆ دادگا".