نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک

ئابوری
  • 5-12-2022, 13:26
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ،نرخی نەوت بەڕێژەی 2% بەرز بونەوەی بەخۆیەوە بینی،دوای ئەوەی وڵاتانی ئۆپێک پلەس ،پێش قەدەغەکردنی کرینی نەوتی رووسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ،ئامانجی بەرهەمهێنانی خۆیان هێشتەوە و سنورێکیان بۆ نەوتی خاوی ڕووسیا دانا، کە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
     هاوکات لەپێشهاتێکی ئەرێنیدا لەمەر خواست لەسەر سووتەمەنی، لە شارەکانی چیندا کۆتایی ئەم هەفتە سنووردارکردنی دژە کۆرۆنایان کەمکردەوە.
     ئەم پێشهاتانەش وایکرد نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.84 سەنت ، کە دەکاتە بەڕێژەی 2.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 87 دۆلار و 41 سەنت، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بەرێژەی 2% بەرزبووەوە و گەیشتە 81 دۆلار و 62 سەنت.