بە ڕێنمای سودانی بانكی ناوەندی دەست دەكات بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ

ئابوری
  • 4-12-2022, 18:14
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا فرۆشی هەفتانەی نەختینەی دۆلار زیاد بكات بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لەدوای ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان لە دراوی بیانی.
    بانكی ناوەندی ڕایگەیاند لە بەڵگەنامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كۆپییەكی ناردووە و كە بە پشتبەستن بە ئامانجەكانی ئەم بانكە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ئاستی گشتی نرخ و نرخی ئاڵوگۆڕكردن و دابینكردنی خواستی زۆر بۆ دراوی بیانی لە بازاڕە ناوخۆییەكان، بڕیاردرا پشكی هەفتانەی فرۆشی كاش زیاد بكرێت بە دۆلار، تا ڕۆژی دووشەممە كە دەكاتە 12/5/2022.
    جەختیشی كردەوە : ئامادەیی بۆ دابینكردنی دارایی ئەو كارتە ئەلیكترۆنییانەی كە بۆ كارەكانی پارەدان لە دەرەوەی عێراق بەكاردەهێنرێن بە نرخی 1470 دینار بۆ یەك دۆلار.