بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان

ئابوری
  • 4-12-2022, 10:28
  • +A -A

    بەغدا -    INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆیی بەرزبووەوە.
    نرخی 100 دۆلار بە 149 هەزار و 700 دینارە، نرخی كڕینی دۆلار بە 149 هەزار و 600 دینارە.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار دانرا بۆ هەر دۆلارێك، هەروەها نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتییان بە (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.