سودانی رێنمای خێرا کردنی کارەکانی پڕۆژەی نەخۆشخانەی تکریتی فێرکاری دەکات

سیاسی
  • 3-12-2022, 18:14
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری ژێرخانی تەندروستی لەڕیزی ئەولەویاتی پلانەکانی پارێزگاکاندا بێت.
    نووسینگەی زانیاری سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند" سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی پڕۆژەی نەخۆشخانەی فێرکردنی تکریت لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجام داوە".
    لەبەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە " سوودانی کورتەیەک لەبارەی بەرەوپێشچوونی کارەکانی نەخۆشخانەکە دراوە کە گەیشتووەتە ڕێژەی تەواوبوونی پێشکەوتوو کە وا بڕیارە بەم نزیکانە بکرێتەوە و ئاراستەی ئەوە کراوە کە ئەو ئاستەنگانەی کە لەنەخۆشخانەکە ڕووبەڕووی کار دەبنەوەو خێراتربکەن تا بە زۆترین کات بخرێتە خزمەت هاوڵاتیان دا.
    سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری ژێرخانی تەندروستی کردەوە کە لەڕیزی ئەولەویاتی پلانی پارێزگاکاندا بێت بۆ ئەوەی یارمەتی جێبەجێکردنی مەنهەجی وەزاری لەکەرتی تەندروستی بدات.