وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەكانی حكومەت لەبارەی كاری دەزگا ئەمنییەكانەوە ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 30-11-2022, 18:13
  • +A -A

    بەغداد -INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، هەوڵەكانی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردن لەدەزگا ئەمنییەكان و هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئاسایش كۆڵەكە و ئامرازێكی گرنگە بۆ گەشەپێدان.
    وتەبێژی وەزارەت لیوا خالید محەنا لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: هەوڵی حكومەت و محەمەد شیا عسودانی سەرۆك وەزیران هەیە بۆ پشتیوانیكردن لەوەزارەتی ناوخۆ بەتایبەتی كە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی تەرخانكردنی پێویست بۆ سەرجەمی پێكهاتەكانی وەزارەت زیانی زۆری بەركەوتوە.
    ڕوونیشیكردەوە: وەزارەتی ناوخۆ ڕۆڵی گەورە و جدی دەبینێت و ڕووبەڕووی ئەو مەترسی و هەڕەشانە دەبێتەوە كە ڕووبەڕووی كۆمەڵگا دەبێتەوە لەڕێگەی ئەو پێكهاتانەی كە مامەڵە لەگەڵ لایەنی ئەمنیدا دەكەن، ئەوە جگە لەكارەكانی سەبارەت بەبواری خزمەتگوزاری لەڕێگەی فەرمانگەكانی رەگەزنامە و هاتوچۆ و بەرگری شارستانیی، بۆیە پێویستی بەپشتیوانی و هاوكاری حكومەت هەیە لەڕێگەی تەرخانكردنی دەرماڵەوە بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ ئەو بەشانە.
    ئەوەشی خستەروو: ئاسایش كۆڵەكە و ئامرازێكی گرنگە بۆ گەشەپێدانو جەختی لەوەشكردەوە: بڕیاری بوێرانە لەلایەن حكومەتەوە دەرچووە و وەزیری ناوخۆ لە نزیكەوە چاودێری دەكات بۆ ئەوەی كاری دەزگا ئەمنییەكان لە ڕووی میكانیزمی ئیداری و كارەوە پەرە پێبدات.
    لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، محەنا رایگەیاند " وەزارەتی ناوخۆ زیاتر لە ساڵێك پێش ئێستا شەڕی دژی بەقاچاخبردنی تۆڕە نەوتییەكانی گرتە بەر، وتیشی: ئۆپەراسیۆنی كوالێتی بەردەوامە و لەم بوارەدا هەوڵ دەدرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ پێكهاتەكانی دەزگا ئەمنییەكاندا.