بانکی ڕافیدەین ڕێژەی قازانجی قەرزی پڕۆژە بچووکەکانی بە بڕی 25 ملیۆن دینار ڕاگەیاند

ئابوری
  • 30-11-2022, 12:04
  • +A -A

     بەغداد ـ INA

    بانکی ڕافیدەین ئەمرۆ چوارشەممە ڕێژەی قازانجی قەرزی پڕۆژە بچووکەکانی بە بڕی 25 ملیۆن دینار ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە دەڵێت: ڕێژەی قازانج بۆ قەرزی بازرگانی بچووک بەبڕی 25 ملیۆن دینار بۆ خاوەنی دوکان و وۆرکشۆپ و پیشەکانی تر دەگاتە 6٪.
    رونیشیكردەوە: ماوەی دانەوەی قەرزەکە 6 ساڵە و ئاماژەی بەوەشدا: كە داواکردنی قەرزی بازرگانی بچووک بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەی لقەکانی بانکەوە لە بەغدا و پارێزگاکان دەكرێت.