وەزارەتی دەرەوە لەهەوڵی گێڕانەوەی تەرمی دوو هاوڵاتی عێڕاقیدایە کەلەسەرسنوورەکانی بێلاڕوسیا ڕەقبوونەتەوە

سیاسی
  • 30-11-2022, 10:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە باڵیۆزخانەی عێڕاق لەمۆسکۆ هەماهەنگی دەکات بۆ هێنانەوەی تەرمی دوو هاوڵاتی عێڕاقی کە لەسەر سنوورەکانی بێلاڕوسیا ڕەقبوونەتەوە.
    وتەبێژی وەزارەت احمد سەحاف لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە مۆسکۆ بەوپەڕی گرنگیپێدانەوە بەدوداچونی کرد بۆ هەواڵی مردنی دوو کۆچبەری عێڕاقی کەلەسەر سنوورەکانی بێلاڕوسیا ڕەقبوونەتەوە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە باڵیۆزخانەکە دەستوبرد هەستا بە پێکهێنانی شانەیەکی قەیران بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەودوو هاوڵاتییە 
    عێڕاقیە.