عێڕاق پلەی یەکەم لە پێشانگاکەی تورکیا بەدەست دێنێت

ئابوری
  • 29-11-2022, 13:01
  • +A -A

    بەغداد/INA
    لەمیانەی بەشداریکردنی عێڕاق لە پێشانگای حلال کەلە شاری ئەستەنبول بەڕێوەچوو توانی بەسەر 40 دەوڵەتدا پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڕێکخستنی پێشانگاکانی عێڕاقی زهرە گیلانی لە وتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی بەشداریکردنی عێڕاق جێی گرنگیپێدانی سەرجەم گەشتیاران و کارسازان و وەبەرهێنەرانی تورک بوو.
    وتیشی لەپێناوبەشداری لەم پێشانگایەدا کۆششێکی بێوێنەمان خستەگەڕ و ئامادەسازیەکی باشمان کرد کە بووە هۆی بەدەستهێنانی ئەم دەرەنجامە.