سەرۆکی دەستەی دەستپاکی داوای لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ دەکات

ناوخۆ
  • 28-11-2022, 18:28
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دوو شەممە"حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی،داوای لێپرسینەوەی لە گەندەڵکارە پلە باڵاکان و وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ دەکات.
     لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە"حەنون "جەختی لەوە کردووەتەوە ،کە پێویستە هەوڵەکان چڕبکرێتەوە لە دژە گەندەڵی، و زیادکردنی بەپەلەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە بەغدا و پارێزگاکان، بۆ گەیشتن بە ئەرکی بەشداریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و لێدانی پۆڵاین لە گەندەڵ و سەرپێچیکاران . 
     ئەو وتانەی سەرۆکی دەستەکە لە میانی سەردانێکیدا بۆ بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە پارێزگای بەسرە ، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشی کارگێڕی ستافی دەستەکە .
    هەروەک ئاماژەی بەوەشدا کە ئەولەویەت لە دەستەکەدا لە قۆناغی ئێستادا چەسپاندن و پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیانە بە دامودەزگاکانی حکومەت بە لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و پلە باڵاکان و گەڕاندنەوەی پارەی قاچاخە ، کە داوای لە "ستافی فەرمانگەکە کرد چاودێری ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانە بکەن کە پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن، و دڵنیابن لەوەی کە لە کاتی پێداچوونەوەیان بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت، لە ڕێگەی ئامادەبوونی مەیدانی بۆ ئەوەی ڕۆڵی چاودێریکردنیان بە تەواوی ئەنجام بدەن.