وەزارەتی کۆچ ڕایدەگەیەنێت کە کەلوپەلی یەدەگ بۆ کەمپەکان دابینکراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارانبارینی بەخوڕ

ناوخۆ
  • 28-11-2022, 18:03
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند " کە دۆخی کەمپی ئاوارەکان لەژێر کۆنترۆڵدایە و هیچ زیانێکی لە ئەنجامی باران بارینەکەوە لێ نەکەوتۆتەوە ،روونیشیدەکاتەوە کە ئاوارەکان پێداویستی یەدەگیان بۆ دەستەبەر کراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارانبارینی بەخوڕ .
    لەوبارەیەوە "عەلی عەباس جەهانگیر" وتەبێژی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بەهۆی باران بارینەوە هیچ زیانێک بە کەمپی ئاوارەکان نەگەیشتوە.
    جەختیشیکردەوە "دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە. 
     جەهانگیر ئاماژەی بەوەشکرد"خێوەت و سووتەمەنی دەستەبەرکراون و بەسەر کەمپەکاندا دابەشکراوە، هەروەها وەک خۆپارێزییەک چادری دیکەش دابینکراون. 
     راشیگەیاند کە "دۆخەکە لە هەموو کەمپەکان باشە، هیچکام لە کەمپی ئاوارەکان زیانیان بەرنەکەوتووە.
    وتیشی "وەزارەت پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هەموو کەمپەکان هەیە و تا ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.