وەزارەتی دارایی بەشی دووەمی دامەزراندن بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 28-11-2022, 17:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی تەواوبوونی وەجبەی دووەمی دامەزراندن بۆ دەرچوانی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ڕاگەیاند.
     وەزارەتی دارایی ، لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە "وەزارەت رێکارەکانی دامەزراندنی وەجبەی دووەمی لە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە دەرچووانی یەکەم، لە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی تەواوکردووە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 281ی ئەنجومەنی وەزیران لە 2022.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی پەیوەست بە دەرچوانی یەکەم لە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە و بەکالۆریۆس لەناو وەزارەت تەواوکردووە کە ژمارەیان 12 هەزار و 558 کەسە کە بەم شێوەیەی خوارە ریزبەند کراوە لە نێوان وەزارەت و فەرمانگانی حکومەتی عێراق:-
     • وەزارەتی وەرزش و لاوان 10
     • وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی 30
     • وەزارەتی تەندروستی 760
     • وەزارەتی خوێندنی باڵا 157
     • وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن 12
     • وەزارەتی ڕۆشنبیری 17
     • وەزارەتی ژینگە 127
     • وەزارەتی گواستنەوە 15
     • دیوانی چاودێری دارایی 550
     • کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ 254
     • دەستەی دەستپاکی 300
     • وەزارەتی کشتوکاڵ 246
     • وەزارەتی پەروەردە 1461 / 8873.