وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق یارمەتییەکی نوێ بۆ 6000خێزانی ئاوارە ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 26-11-2022, 21:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"ئیڤان فایق جابرۆ "وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،یارمەتی دارایی نوێی بۆ شەش هەزار خێزانی ئاوارە ڕاگەیاند.
     "جەبرۆ "بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"دەستیانکردوە بە سەفکردنی بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ شەش هەزار خێزانی ئاوارە.
    راشیگەیاند"کە وەزارەت ساڵانە، لە چوارچێوەی بودجەدا یارمەتییەک بۆ ئاوارە شایستەکان تەرخان دەکات. 
     سەبارەت بە چارەنوسی کەمپەکانی تایبەت بە ئاوارەکان"جەبرۆ "دووپاتی کردەوە" کە ئەو کەمپانەی ماونەتەوە تەنیا لە هەرێمی کوردستانن و لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە وەزارەتی کۆچبەران نین.
    وتیشی"بڕیاری گەڕانەوە و یەکخستنی ئاوارەکانی پێ سپێردراوە بە هەماهەنگی وەزارەتەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم.
     ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەگەر وەزارەت دەسەڵاتی بەسەر ئەو کەمپانەدا هەبوایە کە مابوونەوە، ئەوا زۆربەی خێزانەکان دەگەڕانەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان.