بانکی ڕافیدەین ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی رەسیدی دارایی لە بەیروت بڵاودەکاتەوە

ئابوری
  • 26-11-2022, 21:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، بانکی ڕافیدەین ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە رەسیدی بانکی لە بەیروت بڵاوکردەوە.
     بانکەکە،لەبەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتوە،رایگەیاندوە کە "لێدوان لەسەر ئەوەی لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە لەبارەی پرسی گواستنەوەی پارە کە لە بانکەکانی لوبنان دانراون بۆ لقی بانکەکە لە بەیروت، بانکەکە بۆ ڕای گشتی پشتڕاستی دەکاتەوە کە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی گواستنەوە ، کە پێشتر ئاماژەی پێکراوە خەرج نەکراوە، بەو پێیەی ڕێکارەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی پارە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕاگیراون، کەئامانج لێی پاراستنی پارەی گشتی یە. 
     هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە بانکەکە داوا لە ڕاگەیاندنەکان دەکات ، وریا بن لە گواستنەوەی زانیاری و وەرگرتنی لێدوان لە سەرچاوەی دروست ، لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی بانکەکەوە.