عەبدولئەمیر شەمەری جەخت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی چارەسەری دەستبەجێ بۆ هەموو کێشەکانی سیستەمی هاتوچۆ دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 26-11-2022, 20:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممه "عەبدوئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،جه ختی له گرنگی هه وڵدانی هاوبەش کردەوه له پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری به هاووڵاتیان و دانانی چارەسەڕی خێرا بۆ سەڕجەم کێشەو ئاستەنگەکانی ناو سیستەمی هاتووچۆ.
     لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ڕایگەیاندووە"وەزیری ناوخۆ، لەکاتی بەشداری لە کۆنفرانسی تەکنیکی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ،کە بە ئامادەبوونی پسپۆڕان لە زانکۆی بەغداوە بەرێوەچوو،گفتوگۆکرا لەسەر پەرەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ، و کارکردن لەسەر ڕێگاوبانەکان و بە مۆدێرنکردنی و مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی و دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە لە کۆنفرانسەکە دا کۆمەڵێک تەوەر لە لایەن ئامادەبووانەوە گفتوی گۆی لەسەر کرا ، کە تایبەت بوو بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر وردبینیکەرانی بەشەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە.