سودانی بانگهێشتنامەیەكی بۆ سەردانی ئێران پێگەیشت

سیاسی
  • 26-11-2022, 14:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێرانی بۆ سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیشت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سودانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، محەمەد كازم ئال سادق كرد.
    لە راگەیاندراوەكەدا ووتیشی : باڵوێزی ئێران بانگهێشتنامەیەكی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێرانی گەیاندە سودانی بۆ سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا شایەتی گفتوگۆی گشتیی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا.
    هەروەها ئاماژە بەوە كراوە : كە ژمارەیەك دۆسیەی هاوبەش گفتوگۆیان لەسەر كراوە، لە لایەنی ئابوری و وەبەرهێنانەوە، جەختیشیكردەوە بەردەوامی كۆبوونەوەكانی نێوان عێراق و ئێران لەسەر مەلەفی ئەمنی، بە شێوەیەك كە سەروەری هەردوو وڵات بپارێزێت، دەگاتە بەرژەوەندی هەر دوو گەلی دۆست و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بچەسپێنێت.