25 کۆمپانیا وکارخانەی عێڕاقی بەشداری لە پێشانگای ئەستەنبولدا دەکەن

ئابوری
  • 26-11-2022, 12:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کۆمپانیای گشتی پێشانگاکانی عێڕاقی کەسەربە وەزارەتی بازرگانیە وتی کە عێڕاق بەشداری لە پێشانگای حلال نۆیەمدا دا کردوە کەلە ئەستەنبوڵ لە 24 ی ئەم مانگەدا دەستیپێکردبوو و سبەینێش کۆتایی دێت.
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە کە زهرە گیلانی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ژمارەی ئەولایەنانەی کە کە لەپێشانگاکەدا لەبەشی عێڕاقیدا بەشداریان کردووە دەگاتە 25 کۆمپانیاو کارگە.
    وتیشی ئەم پێشانگایە بەیەکێک لە پێشانگا مەزنەکان دادەنرێت و تیایدا شارەزایی و زانیاریەکی زۆر بۆ بەشداربووان دابیندەکرێت
    هەروەها وتی ئەم پێشانگایە تایبەتە بە خۆراکەمەنیەکان و خواردنەوەی حەڵاڵ و بابەتەکانی جوانی و گەشتیاری نیشتەجێکردن و خزمەتگوزاری دارایی و جلو بەرگ و مۆدە.