لامی و بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی فەرەنسا تاوتوێی ئەنجامدانی خولی گەشەپێدان بۆ ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەكەن

ناوخۆ
  • 24-11-2022, 19:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، موئەیەد لامی، لەگەڵ بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی كۆماری فەرەنسا لە بەغدا، ژان كریستۆف، سەبارەت بە ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنی ڕۆژنامەنووسان لە عێراق لە ڕێگەی خولی پەرەپێدان و وۆرك شۆپەوە تاوتوێ كرد.
    لە راگەیندراوێكدا كە لەلایەن سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاكانی هاریكاری هاوبەشی نێوان سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و باڵیۆزخانە كردووە بۆ باشتركردنی واقیعی ڕۆژنامەگەری لە عێراق لەڕێگەی ئەنجامدانی وۆركشۆپی پەرەپێدان و ڕاهێنان بۆ ڕۆژنامەنووسانی عێراقی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆردا».
    سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی پێداچوونەوەی بە ڕۆڵی سەندیكا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و خەمخۆرییەكەی بۆ سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان كردووە بە جەختكردنەوە لەسەر پەسەندكردنی ئەو یاسایەی كە سەندیكا كار لەسەر دەكات بۆ دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ كاری میدیایی لە عێراق، بەپێی بەیاننامەكە.
    لای خۆیەوە بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی فەرەنسا ڕۆڵی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی بەرز نرخاند و هەوڵەكانی لە دانانی بناغەكانی ڕاگەیاندن بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەی جیهان لە بوارەكانی ڕاگەیاندن بەدی دەكەوێت.