بۆ هاندانی پیشەسازی دەرمانی ناوخۆیی.. گرێبەست لەگەڵ 11 كارگەی نیشتمانی دەكرێت

ناوخۆ
  • 24-11-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی گرێبەستەكانی لەگەڵ ١١ كارگەی نیشتمانی ڕاگەیاند بۆ هاندانی پیشەسازی دەرمانی ناوخۆیی بە پێی ستانداردە پەسەندكراوەكانی كوالیتی نێودەوڵەتی.
    وەزارەتەكە، لە بەیاننامەیەكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە ئاراستەی حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی پیشەسازی نیشتمانی و لە چوارچێوەی ئەولەویەتەكانی وەزارەتی تەندروستی هاندانی پیشەسازی دەرمانی ناوخۆیی بە پێی كوالیتی ستانداردەكان پەسەندكراوی نێودەوڵەتی،بۆیە 11
     كارگەی نیشتمانی گرێبەستیان لەگەڵ كراوە بەپێی كۆنتڕۆڵە وەزارییە پەسەندكراوەكان."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا 51 كەرەستەی دەرمانی لەم كارگانە ئامادەكراون، و كۆمەڵێك دەرمانی ڕزگاركەری ژیان، دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان، دەرمانی فریاگوزاری، چارەسەری سیل، دژە زیندەیی و چەندانی دیكەیان لەخۆگرتبوو".
    جەختیشی لەوە كردەوە كە "سیاسەتی پشتگیریكردن لە بەرهەمی نیشتمانی دەكەوێتە چوارچێوەی ئەولەویەتەكانی كارەكانییەوە، و لە داهاتوودا گرێبەستی نوێ دەبێت بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پشتگیریكردن لە ئاسایشی ماددە هۆشبەرەكانی وڵات".