بەریتانیا ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە دۆسیەی فریاگوزاری بۆ ئاوارەكان دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 24-11-2022, 17:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە دۆسیەی فریاگوزاری بۆ ئاوارەكان دووپاتكردەوە.
    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، لە بارەگای وەزارەت لەبەغدا تاوتوێی كرد، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا، مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن، ڕێگاكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان حكومەتی عێراق و بەریتانیا بۆ پێشخستنی واقیعی كارو باری وەزارەت.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە گفتوگۆكردن بوو لەسەر بارودۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكان، میكانیزمەكانی بەدواداچوون بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە لەلایەن باندە تیرۆریستییەكانی داعشەوە وێرانكراون، هەروەها بەشداری حكومەتی بەریتانیا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە پاڵپشتیكردنداپرۆسەی سەقامگیری لە ناوچە ئازادكراوەكاندا."
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی هەوڵەكانی وەزیر و بەڕێوەبردنی مەلەفی ئاوارەبوون لە عێراقی كردووە، هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە مەلەفی فریاگوزاری بۆ ئاوارەكان دەربڕیوە.