نەوت: داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بوو

ئابوری
  • 24-11-2022, 17:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزارەتی نەوت ئاشكرایكرد كو، مانگی ڕابردوو زیاتر لە لە 9 ملیار دۆلار بوو هەروەها 104 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە كردووە.
     وەزارەتی نەوت لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا رایگەیاندووە "بەپێی ئاماری كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی - سۆمۆ، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا گەیشتووەتە 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل نەوت؛ داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتە نۆ ملیار و 281 ملیۆن و 647 دۆلار."
    هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "تێكڕای نەوتی خاوی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی نێوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 102 ملیۆن و 70 هەزار و 427 بەرمیل، هاوكات هەناردەی نەوتی خاو لە كێڵگەكانی كەركووكەوە بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا گەیشتە دوو ملیۆن و 417 هەزار و 893 بەرمیل."
    وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەش كرد كە ، "هەر بەرمیلێكی ئەو نەوتە بە (88،539) دۆلار فرۆشراوە."