بازرگانی توێژینەوەیەكی هەمەلایەن بۆ باشتركردنی سەبەتەی خۆراك لەسەر ڕێنمایی سودانی رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-11-2022, 18:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەواوبوونی نزیكی پرۆسەی سەبەتەی خۆراكی دەیەم و ئامادەكردنی یازدەهەمی راگەیاند، و هەروەها ئاماژەی بە گەیشتنی كەرەستەی كۆگای ستراتیژی بۆ مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو كردو دوو لێكۆڵینەوەی لەسەر سەبەتەی خۆراك ئاشكرا كرد.
    یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك، یەكێك لەكۆمپانیاكانی وەزارەتی ناوبراو تاڵب عەباس حەمدانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمپانیاكە نزیكە لە تەواوكردنی پڕۆسەی دەیەم سەبەتەی خۆراك، كە لە 6ی تشرینی دووەمدا بە بریكارەكان بڕاوە، ڕێژەی پڕۆسەكە گەیشتووەتە نزیكەی 90٪ جگە لەئامادەكردنی سەبەتەی یازدەهەم كە هیواخوازە لەسەرەتای مانگی كانونی یەكەمی داهاتوودا دەست پێبكرێت.
    ئەلحەمدانی ئاماژەی بەوەشدا: كە گەیشتنی كەرەستەی كۆگای ستراتیژی بۆ مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو كە كەشتی برنج دەگاتە بەندەرەكە، جگە لە باقی كەلوپەلی سەبەتەی خۆراك وەك ڕۆن و شەكر وپاقلەمەنیەكان و دۆشاوی تەماتە.
    ئەوەشی وت: بەدواداچوون و هاوپێچی بەردەوام هەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەیەكی تەواو بۆ باشتركردنی سەبەتەی خۆراك، بەپێی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، وەك بەشێك لە بەرنامەی حكومەت بۆ زیادكردنی خۆراكە جۆراوجۆرەكان و بەردەوامبوون لە پرۆسەیان لە ساڵی داهاتوودا، لەگەڵ تەرخانكردنی دارایی بۆ ئەوان.