هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی 22 تۆمەتباری لە 5 پارێزگا راگەیاند

ئەمنی
  • 23-11-2022, 17:16
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 22 تۆمەتباری لە 5 پارێزگا ڕاگەیاند.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد بۆ بەش و دابەشكردنی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەسرە و میسان و فیرقەكانی حەوتەم و هەشتەم و دەیەم و شانزە و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێكی لیوای ئەو فەرماندەیانە لە پارێزگاكانی بەسرە و ئەنبار و میسان و كەركوك و نەینەوا بۆسەی توندیان دانا.
    ئاشكراشیكرد: ئەو بۆسەیانە بووە هۆی دەستگیركردنی (3) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە لە قەزاكانی كەركوك و قەلعە ساڵح و (19) كەس كە تۆمەتبارن بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لەو پارێزگایانە و دواتر ڕادەستی لایەنە داواكراوەكان كران.