ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەر 890 هەزار لیتر قاچاغی بەرهەمە نەوتیەكاندا دەگرێت

ئەمنی
  • 23-11-2022, 16:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، دەست بەسەرداگرتنی زیاتر لە 890 هەزار لیتر بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتیەكانی لەبەغداو پارێزگاكان راگەیاند و جەختی لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانی كردەوە لە بەدواداچوونی قاچاخچییەكانی بەرهەمە نەوتیەكان.
    بەپێی بەیاننامەیەكی دەزگاكە كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە: دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەكانی لە بەدواداچوونی قاچاخچییەكانی بەرهەمە نەوتیەكان،و مەفرەزەكانمان توانیویانە هێرش بكەنە سەر 4 شوێنی بەقاچاخبردنی نەوت و دەستیان بەسەر زیاتر لە 600 هەزار لیتر نەوتی بەقاچاغبراودا گرتووە.
    رونیشیكردەوە: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر 290 هەزار لیتر بەرهەمی نەوتی بەقاچاخبراو لەپارێزگاكانی نەجەف و كەركوك و واسیت و دیالەو زەیقار.
    راشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان دەستبەسەرداگرتنی 14 ئۆتۆمبیل و تانكیان لێكەوتەوە كە بە مەبەستی قاچاخچێتی بەكارهێنراون، لەگەڵا دەستگیركردنی ژمارەیەك لە تۆمەتباران.