بۆڕۆژی چوارەم ئۆپەراسیۆنەکەی حەشدی شەعبی لە باشووری خانەقین بەردەوام دەبێت

ئەمنی
  • 22-11-2022, 10:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باشووری خانەقین ئەنجام دەدەن.
    بەیاننامەی حەشد کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزەکانمان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بۆ ڕۆژی چوارەم بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهید احمد مگسد لەدیالە دەستپێکردووە بۆ پاککردنەوەی بەرزاییەکانی بەقجە و ناوچەکانی دەوروبەری لە باشووری خانەقین کەلەچوارقۆڵەوە دەستیپێکردووە.
    ڕوونیشی کردەوە کە قۆڵی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە لیوای یەکەم ودووەمیش لیوای 11 بەڕێوەی دەبەن و قۆڵی سێیەمیش فەوجی چالاکیە تایبەتەکان لە فەرماندەیی حەشدی دیالە بەڕێوەی دەبات و قۆڵی چوارەمیش لەلایەن لیوای 20 ی حەشد بەڕێوەدەبرێت، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپاوە پاڵپشت دەکرێت.