فایق زیدان و باڵیۆزی هۆڵەندا تاوتوێی رەوشی دادوەری و یاسایی لە عێراق دەکەن

سیاسی
  • 21-11-2022, 14:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دادوەر "فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،و "هانس ساندی" باڵیۆزی هۆڵەندا،هاوکارییەکانیان لە بواری دادوەری و یاساییدا تاوتوێ کرد.
     ئەنجومەنی داداوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ "فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "هانس ساندی " باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد. 
     ناوەرۆکی بەیاننامەکە ئاماژە بە تاوتوێی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری دادوەری و یاسایی کردوە .