وەزیری پیشەسازی : سودانی فەرمانی دەرکرد بە فڕۆشتنی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لەوڵاتدا دروست دەکرێن بە کەرتی ئەندازیاری

ئابوری
  • 19-11-2022, 15:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ فەرمانی دەرکرد بە فڕۆشتنی ئەوئۆتۆمبیلانە بە تیمی ئەندازیاری.
    وەزیری پیشەسازی خالد نجم بتال بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی سەردانیکردنی بۆ کۆمپانیای گشتی پیشەسازی چارەسەرکردنی ئەوکێشانیە کە بۆ ماوەی یازدە ساڵە کۆمپانیاکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.هەروەها وتی کە سودانی فەرمانی دەرکردووە بەوەی کە ئەوئۆتۆمبێلانە بە تیمی ئەندازیاری بفڕۆشرێن.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەو ئۆتۆمبێلانە نرخی گشتیان دەکاتە 60 ملیار دۆلار.
    هەروەها خالد بتال فەرمانی دا بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ساڵۆن و ئەویش لەمیانەی سەردانیکردنی کارگەی کۆکردنەوەی 
    یەدەگی ئۆتۆمبێل و فەرمانیشی دا بە دەوامکردنی کارمەندان بەڕێژەی ٪100 ئەویش لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرێوەبەرانی کۆمپانیاکە.