10 وڵات بەشداری دەکەن لە پێشانگای بیناو باڵاخانەکان

ئابوری
  • 15-11-2022, 10:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە بەغدا چالاکیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی بەبەشداری 10 وڵات دەست پێدەکات.
    بەڕێوەبەری گشتی پێشانگاکان هاشم محمد حاتەم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەم پێشانگەیەدا 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و عەرەبی وجیهانی بەشداری دەکەن کەتایبەتن بەبواری بیناسازی کەجگە لەعێڕاق لەوڵاتەکانی تورکیاو ئێران و ئیتاڵیاو سعودیەو لوبنان و میسڕو قەتەڕو میرنشینەکان و ئیسپانیاوە هاتوون.
    هەروەها وتی ئەوکۆمپانیایانە کەلوپەلی بیناو دیکۆرو تەکنەلۆژیای نوێ و سیستەمی وزەو 
    ئامێری پیشەسازی و چیمەنتۆ و لەپێشانگەکەدا نمایش دەکەن.
    هەروەها ئاماژەی کرد بەوەی کە ئەمجۆرە پێشانگایانە زۆر گرنگەن بۆ پاڵپشتکردنی کەرتی بیناسازی تایبەت لەوڵاتدا وهەر پێشانگەیەکی لەمجۆرەش لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی لێدەکرێت.