لەسەر راسپاردەی سودانی..بازرگانی وەجبەیەك یارمەتی مرۆیی بەسەر خێزانە پێویستەكاندا دابەش دەكات

ئابوری
  • 10-11-2022, 19:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی دابەشكردنی ژەمێكی هاوكاری مرۆیی بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكاندا ڕاگەیاند، ئەمەش وەك جێبەجێكردنی راسپاردەی محمد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران.
    وەزارەتەكە لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "زیاتر لە (2000) سەبەتەی خۆراك و كەلوپەلی ماددی بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشكران كە لە كۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكاندا دەژین لە ناوچەكانی جەرگەی بەغدا وپارێزگاكانی نزیك."